بە شانازیەوە کۆمپانیای بێستون ڕۆژی سێشەممە بەرواری (23-7-2019) گەشتێکی مەیدانی بۆ بەشێک لە بەڕێوبەرانی تاقیگەکانی بیناسازی لە شارەکانی (دهۆک – سلێمانی – هەولێر – گەرمیان – کۆیە) و تیمی تاقیگەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ناو کارگەی شیشی ماس ڕێکخست، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری دروست و ئاشنابونیان بە شێوازی بەرهەم هێنانی شیشی ماس و دڵنیابون لە کوالێتی بەرهەمەکانی کارگەی ماس.
کارگەی شیشی ماس یەکێکە لە گەورەترین و سەرکەوتووترین کارگەکانی بەرهەم هێنانی شیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە خاوەنی بروانامەی ئایسۆی نێودەوڵەتیە و لە ئێستادا بەرهەمەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات خواستێکی تایبەتی لەسەرە.
کۆمپانیای بێستون تەنها وەکیلی سەرەکی شیشی (ماس)ە لە هه موو عیراقدا بۆ دابینکردن و هەناردەکردنی شیش بۆ ناوخۆ و دەرەوە.





