گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بە شانازییەوە بەشداری چالاکانەی خۆی لە چل و حەوتەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد ئەنجام دەدات، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی نوێنەرانی کۆنسۆڵخانەی بەشێک لە وڵاتان و بازرگانان و سەرمایەداران و میدیاکان بەشداریکردنی زیاتر لە 200 کۆمپانیای بیناسازی و وەبەرهێنان، پێشەنگاکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی سێکتەرەکانی (بیناسازی، تەکنەلۆژیای گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەی هەواگۆڕکێ، ئینێرجی و کارەبا...هتد).ئەم بەشداریکردنە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەهێزی ئێمەیە بە بەهاکانی داهێنان و گەشەپێدانی بەردەوام، لەکاتێکدا هەوڵدەدەین بۆ بەرەوپێشچوونمان لە پیشەسازییە جیاوازەکانماندا. لە گروپی کۆمپانیاکانی بێستون کڕیارە ئازیزەکانمان بە هاوبەشی ڕاستەقینەی گەشتەکەمان دەزانین، هەر بۆیە هەمیشە هەوڵدەدەین باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکەین لەڕێی بەرهەمەکانمانەوە.