لە پڕۆژە بیناسازییەکاندا شیش یەکێکە لە کەرەستە گرنگەکان بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی بومەلەرزە وە پێویستە ئەو شیشەی بەکاردەهێنرێ کواڵیتیەکی بەرزی هەبێت و توانایەکی زۆری چەمانەوە و بەرگەگرتنی هەبێت لە ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەک (بوو مەلەرزە) لەگەڵ توانای پیاکێشان و ڕاکێشاندا بەبێ ئەوەی بقرتێت و بتەقێت. و پێویستە پێشوەختە پشکنینی بەهێزی و توندی بۆ کرابێت بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لەلایەن ستافی شارەزاوە بۆ زامن کردنی کوالیتی بەرهەمەکە بەشێوەی داواکراو، بەم هۆیەشەوە ئەندازیاران و خاوەن پڕۆژەکان پێویستە ڕەچاوی چەند خاڵێکی گرنگ بکەن لە دیزاین کردن و دانانی شیشی گونجاو لە پڕۆژەکاندا.
بە پێی داواکارییەکانی(ACI 318M-19) لە چاپتەری 20 ی بڕگەی 20.2.2.5 دا کە تایبەتە بە دیاریکردنی مواسەفاتی شیشی کۆنکرێت بۆ ناوچەی بومەلەرزەی Design Seismic Category (C, D, E, and F) SDC
لەکاتی دیزانیکردنی باڵەخانەو بیناکاندا لە کوردستان بەگشتی و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی دەکەوێتە ئەم ناوچە بومەلەرزانەوە، بۆشیشی (Grade-60)کە لە بیناکاندا بەکاردێت ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەی تێدابێت بۆ ئەوەی لەکاتی ڕوودانی بومەلەرزەدا بیناکەنتان پارێزراو سەلامەت بێت و توانای دەکتایلتی زۆربێت. بۆیە پێویستە لەکاتی جێبەجێ کردنی پڕۆژە ئەندازیارییەکاندا بە تایبەتتر باڵەخانە بەرزەکان کە دەکەونە ناوچەی بومەلەرزەی Category Design Seismic (C, D, E, and F) SDC
ئەم خاڵانە لە سەر کواڵێتی شیشەکە جێبەجێ بکرێت و بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشیان لێنەکرێت:
- پێویست دەکات (fy) واقیعی (تێست کراو) زیاتر نەبێت له (fy) داواکراو که ( 420MPa ) به بڕی(125MP)، واته نابێت (fy) واقيعى له (545MPa) تێپەڕ بکات.
- ڕێژەی ( fu/fy) نابێت له 1.25 کەمتربێت.
- دەبێت (Fracture Elongation) بۆ شیشی (10mm-20mm) له (14%) كەمتر نەبێت وە بۆ شیشی (22mm-36mm) له (12%) كەمتر نەبێت جێگەی ئاماژە پێدانە ئەو جۆری تێستی (Elongation) ەی کە ئەنجام دەدرێت لە تاقیگەکاندا جۆری (Fracture Elongation)ە.
- دەبێت (Uniform Elongation) بۆ شیشی (10mm-32mm) له (9) کەمتر نەبێت، وه بۆ شیشی (36mm-57mm) له (6)کەمتر نەبێت کە ئەم جۆرە (Elongation) له بەرزترین (Load) دا دەدۆزرێتەوە نەک لە کاتی(Fracture) دا.
ئەو خاڵانەی سەرەوە تایبەتە بەو شیشە سەرەکیانەی کە هێزی Moment and/or Axial Force هەڵدەگرن.
لە کۆمپانیای بێستون گرنگی بە هەڵبژاردنی باشترین جۆری شیش دەدرێت کە بەرهەم دەهێنرێت لەلایەن باشترین بەرهەمهێنەرانی شیش لە عێراقدا، گرنگرترین تایبەتمەندییەکانی ئەو شیشەی لە کۆمپانیای بێستون دابین دەکرێت بریتییە لە:
- کواڵیتی بەرز
- هێزی چەمانەوەی ناوازە
- قەبارەی جیاواز
- سەلامەتی مانەوە
- گەیاندنی کارا