کۆمپانیایەکە لە گروپی کۆمپانیاکانی بێستون کە لە بواری فرۆشتنی کەرەستەی تەندروستی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) و کاشی و شۆڤاژ و ئاسانکاریەکانی ناو ماڵدا کار دەکات، وە توانراوە چەندین براندی بەناوبانگ لەسەر ئاستی جیهان بهێنرێتە ناوەوەی عێراق، تا بتوانرێت زۆرترین هەڵبژاردە و بەرزترین و نوێترین پێشکەوتوەکانی بواری بیناسازی مۆدێرن دابین بکرێت بۆ کریاران لە ناوخۆدا.
لاوفین لە سویسرا دامەزراوە لە ساڵی 1892 بۆ ماوەی زیاتر لە 125 ساڵ، براندی لاوفین کۆنترین ماددەی خاو بەکاردێنێ بۆ دروستکردنی بەرهەمی تەندروستی و داهێنان کردن لە بەرهەمەکانیاندا بە دیزاینێکی هونەریانە.
کلودی براندێکی ئه‌ڵمانیه بۆ دروستکردنی خه‌ڵات و دوش له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. له ئێستادا خاوه‌نی ۳ کارگه‌ی دروستکردنی خه‌ڵاته له نێو ئه‌ورپادا وه کارگهیکیش له ئیمارات که له‌گه‌ل کۆمپانیای گه‌وره‌ی راکی ئیماراتیدا دروستکراوه.
کلودی راک لە ساڵانی ٢٠٠٧ دا دامەزراوە بارەگای سەرەکی لە ئیماراتە ناسراون بە دروستکردنی پێداویستی موشتەمەلات بە کوالێتی بەرز لەگەڵ دیزاینی مۆدێرن و هەمیشەی، لەگەڵ باشترین تەکنەلۆجیای ئەڵمانی و ئامێری مۆدێرنی ئەوروپی، کلودی راک موشتەمەلاتێکی گونجاو و بەرگەی زۆر مانەوە دەگرێت.
تیسی یه‌کێکه له هه‌ره برانده پێشکه‌وته‌کان له دروستکردنی سه‌تلی ناو دیوار و بۆری ئاوه‌رۆ و شۆفاش له ولاتی ئه‌ڵمانیا. ئه‌م برانده ئێستا خاوه‌نی ٥ کارگه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. تیسی توانیویه‌تی له بازاڕدا جێگه‌ی خۆی باش بکاته‌وه به داهێنانه‌کانی وه به خزمه‌تکردنی کڕیاره‌کانی له نزیکه‌وه.
کریاڤیت یه‌کێکه له هه‌ره برانده گه‌وره‌کانی به‌رهه‌م هێنانی سیرامیک له جیهاندا. خاوه‌نی دوو کارگه‌ی به‌هێزه له وڵاتی تورکیا که له ساڵای 1960 دامه‌زراوه و ده‌ستی کردووه به به‌رهه‌مهێنانی سیرامیک به به‌کارهێنانی باشترین ته‌کنه‌لۆجیا که له هه‌موو ستانداردێکی جیهانیدا ده‌رده‌چێت و گه‌ره‌نتی ته‌واوی ده‌کرێن.
براندی بالی
یەکیکە لە براندە سەرەکیەکان لە عێراقدا بۆ دابین کردنی بەرهەمە تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) ، بیرکردنەوە و پرکردنەوەی پێداوستیەکانی گشت چینەکانی کۆمەڵگا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین . دابینکردنی کەرەستەی کواڵیتی بەرز بە نرخێکی گونجاو شێوازی سەرنج راکێش هەمیشە کاری ئێمەیە . هەر لەو سۆنگەشەوە هەستاین بە دروستکردنی براندێک کە بتوانێت لە ئاست متمانەی خەڵک دا بێت و لە هەمان کاتدا لە رێگەی بریکارەکانمانەوە لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا بەردەست بێت .