Bestun Group Logo

سیمیناری پڕۆفیشناڵی وەستاکان

کۆمپانیای ڕیڤا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بێستون گروپ سەردانیکردنێکی ڕێکخست بۆ...

کۆمپانیای ڕیڤا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بێستون گروپ سەردانیکردنێکی ڕێکخست بۆ پیشەکارەکان لە دەڤەری پشدەر و بتوین کە لە بابەتەکانی تەندروستی و پاکژی و چارەسەری ساردی و گەرمی دا کار دەکەن لە ڕێکەوتی ١٧ و ١٨ ی ئاب ی ٢٠٢٢، لە زنجیرەی کار و چالاکییەکاندا کە بریتیبوون لە گەڕان بە ناو پێشانگا و گەنجینەی ڕیڤا بینینی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ڕیڤا لە نزیکەوە.

دواتر ڕێکخستی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی سیمیناری پڕۆفیشناڵی پیشەکارەکان کە لە لایەن بەشی ئەکادیمیای کۆمپانیای ڕیڤاوە بە ناوی ڕیڤا پڕۆ ڕێکخرا، کە پێکدێت لە کۆمەڵێک وەستا و ئەندازیاری شارەزا، بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی زانستی پێشەکارەکان لە بواری کەل و پەلی پاکژی و ناساندنی براندە جیهانیەکان و پیشاندانی داهێنانە جیهانییەکان کە لەم بوارەدا بەرهەمهێنراون، پاشان چۆنییەتی هەڵوەشاندن و بەستنەوەی کاڵاکان بە شێوەی ڕاست و دروست، چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

لە کۆتای ڕۆژەکەدا ئێوارە خوانێک ڕێکخرا تا زیاتر ئاشنای پیشەکارەکانمان بین و کەشێکی ئارامیان بۆ بڕەخسێنین و لەنزیکەوە گوێ بۆ ڕەخنە و پێشنیارەکانیان بگرین.

Bestun Group All right reserved