Bestun Group Logo

گەشت و دیداری دوبەی

کۆمپانیای بێستون تایبەت لەبوارەکانی کەرەستە بنچینەییەکانی بیناسازیدا کاردەکات وەک (شیش ،...

کۆمپانیای بێستون تایبەت لەبوارەکانی کەرەستە بنچینەییەکانی بیناسازیدا کاردەکات وەک (شیش ، چیمەنتۆ ، بی ئاڕ سی ، تەلی حەداد) وە لە ئێستادا بریکاری سەرەکی کارگەی شیشی ماسە بۆ پیشەسازی ئاسن و پۆڵا لە هەموو عێراق دا، کۆمپانیای بێستون لەمیانەی چالاکی و هەوڵەکانیدا هەستان بە ڕێکخستنی گەشتێکی هەفتانە بۆ وڵاتی دوبەی لە مانگی ١ ی ٢٠٢٢ لەگەڵ باشترین بریکارەکانی شیشی ماس، لەم گەشتەدا سەردانی شوێنە ناودارەکانی وڵاتی دوبەی کرا و کەشێکی دۆستانەیان بەسەربرد.

هەروەها لە میانەی گەشتەکەدا کۆنفرانسێکمان ئەنجامدا بە مەبەستی ڕێز و پێزانین بۆ بریکارەکانمان، وەرگرتنی بیر و بۆچوون و فیدباک لە یەکدییەوە، خەڵاتکردنی باشترین و پڕفرۆشترین بریکار.

ئامانجمان پتەوکردنی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ بریکارەکانمان و دروستکردنی متمانە و ڕێزە، هانی هاوڵاتیان و بازرگانە بەڕێزەکان ئەدەین کە بەرهەمی کارگەکانی ناوخۆیی وڵات بەکاربهێنن لە بینا و تەلارە بازرگانییەکاندا بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەمان.

کڕیارەکانمان پێشبینی باشترینمان لێدەکەن لە کوالیتی و پتەوی و ئاست بەرزی مەوادەکانمان، بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکانمان توانیویانە پێشبینی کڕیارەکانمان بسەلمێنن و بیانگەییەنە ئامانج.

Bestun Group All right reserved