Bestun Group Logo

یەکەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووری لە سلێمانی

بەژداریکردنی گروپی کۆمپانیاکانی بێستون وەک سپۆنسەری ئاڵتونی لە یەکەمین کۆڕبەند و...

بەژداریکردنی گروپی کۆمپانیاکانی بێستون وەک سپۆنسەری ئاڵتونی لە یەکەمین کۆڕبەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابووری کە لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی پارێزگاری سلێمانی و دەستەی وەبەرهێنان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بەڕێز (بێستون احمد رضا)، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) و نوێنەرانی چەند کۆنسۆڵخانەیەک و باڵوێزی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها وەبەرهێنەر و خاوەن کارانی ناوخۆیی و بیانی لە ڕێکەوتی 17/9/2022 لە هۆتێل گراند میلینیۆم بەڕێوەچوو.

ئێمە وەکو گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بەژداریمان کرد لەم پێشانگایە بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتەکانی وەبەرھێنان، بەرەوپێشچوون لە بواری بیناسازی و دابینکردنی پێداویستی سەردەمیانە لەگەڵ نوێـبونەوەی بازاڕ و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ڕەخساندنی زۆرترین هەلی کار .

ئامانجی ئەم کۆڕبەندە بەرەوپێشبردنی بواری وەبەرهێنان و ئابووری لە هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و خزمەتکردن بوو بە هاوڵاتیان، وە هەروەها هێنانی بەرهەمی جیاواز و بیانی و تەکنەلۆژیای نوێ بۆ ناوخۆ و گرنگیدان بە وەبەرهێنەرە ناوخۆییەکان.

بێستون گروپ بیناسازی بەهێز، وڵاتی بەهێز

Bestun Group All right reserved