سەردانیکردنی کارگەی دەلتا

کۆمپانیای بێستون بە هاوکاری لەگەڵ کارگەی چیمەنتۆی دەلتا لە بەرواری ٢١ و ٢٢ ی ئەیلول ٢٠٢٢ سەردانیکردنێکیان ڕێکخست بۆ بریکارەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری دروست و بینینی گشت بەشەکانی کارگە لە نزیکەوە، وە ئاشنابوونیان بە هەنگاوەکانی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆی کوالیتی بەرز و دڵنیابوون لە کوالێتی و باشی بەرهەمەکانی کارگەی دەلتا.

لەمیانەی سەردانیکردنەکەدا گەڕانەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای بێستون و پێشکەشکردنی چەند وتەیەک لە لایەن بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بەڕێز (بێستون احمد رضا) و سەرپەرشتیاری بەشی فرۆشتن بەڕێز (ڕێباز عمر عارف) پاشان وەرگرتنی بڕوانامەی سوپاس و پێزانین.

کۆمپانیای بێستون تایبەت لەبوارەکانی کەرەستە بنچینەییەکانی بیناسازیدا کاردەکات وەک (شیش ، چیمەنتۆ ، بی ئاڕ سی ، تەلی حەداد) وە لە ئێستادا بریکاری سەرەکی کارگەی شیشی ماسە بۆ پیشەسازی ئاسن و پۆڵا لە هەموو عێراق دا.

بێستون گروپ بیناسازی بەهێز، وڵاتی بەهێز