CHP SHOW 2022

بەژداریکردنی گروپی کۆمپانیاکانی بێستون و کارگەی ماس لە پێشانگای تایبەتی (CHP SHOW 2022)  بۆ بواری بیناسازی لە ڕۆژی 27/9/2022 پێشانگاکە کرایەوە و بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام بوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و پارێزگاری سلێمانی نوێنەرانی کۆنسۆڵخانەی بەشێک لە وڵاتان و بازرگانان و سەرمایەداران و میدیاکان بەژداریکردنی زیاتر لە 50 کۆمپانیای بیناسازی و وەبەرهێنان، پێشەنگاکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی سێکتەرەکانی (بیناسازی، تەکنەلۆژیای گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەی هەواگۆڕکێ، ئینێرجی و کارەبا).

بەژداریکردنمان لەم پێشانگایەدا بە ئامانجی خستنە ڕووی باشترین جۆری شیش لە کارگەی شیشی ماس لە سەرتاسەری عێراقدا وە پشتگیریکردن لە ژێرخانی ئابوری وڵات و شارەکەمان لە بواری بیناسازیدا.