Bestun Group Logo

کارگەی چیمەنتۆی دەلتا

دەربارەی دەلتا سمنت کۆمپانیای دەلتا سمنت کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و مۆڵەتی...

دەربارەی دەلتا سمنت

کۆمپانیای دەلتا سمنت کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و مۆڵەتی بەرهەمهێنانی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2006 پێدراوە. کارگەکەی چیمەنتۆی OPC چیمەنتۆی پۆرتلەندی ئاسایی بەپێی پێوەری عێراق بەرهەم دەهێنێت. لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفراوانی بازرگانان و بریکاران، کۆمپانیای دەلتا سمنت هەوڵ دەدات بەرهەمەکانی بە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بڵاو بکاتەوە و دابەش بکات.

ستراتیژی کۆمپانیاکە بریتییە لە بەئامانجکردنی ئەو بازرگان و بریکارە جۆراوجۆرەکانی چیمەنتۆ لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەو پێویستییە زۆرەی بونیادنان لە تەواوی وڵاتەکەدا. تۆڕێکی بەرفراوان هەیە کە ڕۆژانە داوای 4500 بۆ 5000 تەن چیمەنتۆ دەکەن بە بەکارهێنانی سەدان بارهەڵگر و سایلۆی جووڵاو.

بۆچی دەلتا باشترین هەڵبژاردەتە؟

کوالێتیی تایبەتمەندی بەهێزی ئێمەیە

ئێمە باشترین کوالێتی لە زۆربەی جۆرەکانی چیەمەنتۆ پێشکەش دەکەین و هەمیشە کار دەکەین لە پێناو گەشەسەندنی بەردەوام و ئاگاداربوون لە تازەترین پێشکەوتنەکانی پیشەسازیی چیمەنتۆ. دەلتا سمن باشترین هەڵبژاردەتە بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر.

تازەترین تەکنەلۆژی لە بازاڕدا

ئەرکی سەرەکیی دەلتا سمنت بەرهەمهێنانی باشترین کوالێتیی چیمەنتۆیە بە بەکارهێنانی تازەترین تەکنەلۆژیای چیمەنتۆ و بەرەوپێشبردنی کوالێتیمان تاوەکو لە ئاست داواکارییەکانی بازاڕی عێراقیدا بین.

هەمەجۆری بەرهەمەکانمان

ئێمە دوو جۆر بەرهەممان هەیە کە بۆ هەموو پێداویستییەکانی پڕۆژە بچووک و گەورەکان بەکار دەهێنرێن: خەرسانە و OPC.

گرنگی بە ژینگە دەدەین

ئێمە لە دەلتا سمنت گرنگییەکی تەواو دەدەین بە پاکڕاگرتن و پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان، فیلەتەرین و پیشەسازی چارەسەریی پاشماوەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، کێڵگەکەمان ناوچەیەکی سەوزایی زۆر لەخۆ دەگرێت کە دەکاتە لە %28 تەواوی ناوچەکە.

بەرهەمەکان

OPC

چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی OPC. پێک دێت لە خۆڵەمێشی چیمەنتۆی پۆرتلەندی کە بەپێی ستانداری عێراقی ژمارە 5 بەرهەم هێنراوە + %3 gypsum CaSO4.2H2O.

بەکارهێنانەکان: ئەم بەرهەمە بەکار دێت بۆ سەرجەم کارەکانی کۆنکرێتی شیش و بێ شیش، وەک، پرد، بناغە، پایە، سەقف، کارگەی بلۆک، بناغەی بێ شیش، دروستکردنی دیوار و لەبغ.

23

2 Days MPa
 

48

28 Days MPa

Blaine Surface Area: 3,200 cm²/g

خەرسانە

چیمەنتۆی خەرسانە پێک دێت لە خۆڵەمێشی چیمەنتۆی پۆرتلاندی + %3 gypsum + بڕێک لە CaCO3.

ئەم بەرهەمە بەکار دێت بۆ سەرجەم کارەکانی کۆنکرێتی بێ شیش، وەک: دروستکردنی دیواری خشت و بلۆک و بەرد، لەبغ، دانانی کاشی جۆرەکانی تری بابەتە ئەرزییەکان.

22

2 Days MPa
 

45

28 Days MPa

Blaine Surface Area: 3,800 cm²/g

جۆرەکانی پڕکردنەوە

هەردوو جۆرەکە بە هەمان پڕۆسێسی بەرهەمهێناندا دەڕۆن و هەمان تایبەتمەندیی کیمیایی و فیزیکییان هەیە، تەنیا لە گواستنەوەیاندا جیاوازن. بەکارهێنانی شێوازەکانی چیمەنتۆ لە هەردوو جۆرەکەدا وەک یەکە و پاراستنی ژینگەش دەکەوێتە ئەستۆی مشتەرییەکە.

سایلۆ

سایلۆ بۆ ئەو پڕۆژە گەورانە بەکار دێن کە پێویستییان بە بڕێکی زۆرە؛ بە بارهەڵگری تایبەت کە بۆ گواستنەوەی چیمەنتۆ ئامادە کراون، دەگوازرێتەوە. بۆ نموونە، کارگە گەورەکانی وەک بەرهەمهێنانی کۆنکرێتی قاڵب، بلۆک، بی ئاڕ تۆن و کۆنکرێتی ئامادەکراو.

کیس

بەڵام کیسەکان کە کیسەی 50 کیلۆیین بۆ پڕۆژەی بچووکتر بەکار دێن، وەک خانوو یان ئەو پڕۆژانەی کە تێیدا وەک گەچکاری و لەبغ بەکار دەهێنرێن.

Bestun Group All right reserved 2023