لە بەرواری ٢٤/٥/٢٠٢٤ کۆبوونەوەی بریکارەکانی کۆمپانیای بێستون بە ئامادەبوونی بەڕێز بێستون حاجی ئەحمد خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بێستون، هەروەها بریکارانی شاری هەولێر و نوێنەرانی کارگەی ماس بە بەشداربوونی تیمی بێستون گروپ ساز کرا.لە کۆبوونەوەکە تیشک خرابووە سەر ئەو بەرهەمانەی کە کۆمپانیای بێستون پێشکەشی بریکارانی دەکات بە کواڵیتی بەرز و نرخی گونجاو وە پلانی داهاتووی کۆمپانیای بێستون بۆ پێشکەش کردنێکی باشتری خزمەتگوزارییەکان بە کڕیارانمان. هەروەها جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی کۆمپانیای بێستون بۆ دروستکردنی پەیوەندی بەهێز و بەرەوپێشبردنی دەرفەتی بازرگانی لەگەڵ بریکاراکانی ناوچەکە.