Bestun Group Logo

پڕۆفایلی کۆمپانیا

بێستون گروپ گروپی بێستون لەلایەن بەڕێز بێستون احمد ڕەزا لە ساڵی...

بێستون گروپ

گروپی بێستون لەلایەن بەڕێز بێستون احمد ڕەزا لە ساڵی 1992 دامەزراوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە بواری بیناسازی و کەرەستەی بیناسازی. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شوێنپێی بازرگانی فراوان بووە بۆ وڵاتانی دیکەی ئاسیا و ئەوروپا و گەشەسەندنی بەردەوام. کۆمپانیاکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بازرگانیکردن بە کەرەستەی بیناسازی لە ناوخۆی وڵاتدا.

لە ئێستادا گروپەکە خاوەنی ٢ کۆگا و پێشانگایەکە دەکەوێتە شاری سلێمانی، و بەرهەمی بیناسازی و صحياتي کوالێتی بەرز لە سەرتاسەری عێراق دابین دەکات.

تیمەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر ئەو ئەرکە دەکەن کە ببنە دابینکەری سەرەکی کەرەستەی بیناسازی و بەرهەمەکانی کەلوپەلی صحيات و دامەزراندنی کارگەیەکی BRC لە وڵاتدا لە داهاتوویەکی نزیکدا. 

دەربارەی کۆمپانیای بێستون

کۆمپانیای بێستون یەکێکە لە دابینکەرە سەرەکیەکانی کەرەستەی بیناسازی لە هەموو عێراقدا. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا لە شاری سلێمانی لەسەر دەستی (بێستون احمد رەزا) دامەزراوە.لە ئێستادا دابینکارێکی بەهێزی ئەم بوارەیە لە تەواوی عێراقدا، چەندین براندی جیهانی هێناوەتە ناو وڵات. وە لە هەمان کاتدا گرنگی تەواو دراوە بە بەرهەمە ناوخۆیەکان و بە پشتبەستن بە توانا و دەستی کاری ناوخۆیی و پلانی درێژخایەن بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی ئابوری بەهێزتر.

مێژووی کۆمپانیا

سەرەتای دەست بە کاربونمان دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1992 کە بە بازرگانی هاوردە و هەناردەی ئاسن لە ئێرانەوە  دەستمان پێکرد و تا ساڵانی 1996 بەردەوام بوین، دواتر هەستاین بە دروستکردنی کارگەی ئاسنگەری بێستون  کە لە ساڵی 1996 دا ،کە یەکێک بووە لە گەورەترین کارگەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و توانراوە نزیکەی 150 دەستی کاریی ناوخۆ  دابین بکات و  هەوڵ بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری وڵات بدات.

لە بەرواری 10/2/2000  کۆمپانیای بێستون بۆ بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی و بریکارنامەی بازرگانی / سنوردار دامەزرا.

کۆمپانیای بێستون لەگەڵ دامەزراندنیدا هەوڵیداوە باشترین بەرهەمەکان پێشکەش بکات و بریکارنامە وەربگرێت، وە لە ساڵی 2006 توانی بریکار نامەی کارگەی چیمەنتۆی طاسلوجە وەربگرێت بۆ بەرهەمەکانی چیمەنتۆ.

وە هەروەها لە ساڵی 2008 دا توانرا بریکارنامەی کارگەی لافارج وەر بگرێت بۆ بەرهەمەکانی چیمەنتۆ.

کۆمپانیای بێستون لە ساڵی 2008 بۆ ساڵی 2014  بریکارنامەی کارگەی شیشی ئەربیل ستیلی وەرگرت،کە یەکەمین کارگەبوو کە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دامەزرا.

هەوڵدان بۆ گەورەکردنی  کارەکانمان و خزمەتکردنی کۆمەڵگا هەمیشە بە ئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانیوە، لەگەڵ تەواوبونی کارگەی شیشی ماس لە ساڵی 2015 توانرا وەک  بریکارێکی ئاسایی کار بکەین.

تواناو هێزی کۆمپانیاکەمان و بری فرۆشتنێکی بەرز یەکێک بوو لە هۆکارەکانی کە لە ساڵی 2018 ببینە بریکاری سەرەکی کارگەی شیشی ماس لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا. و توانیمان لە ساڵی 2020 بریکار نامەی کارگەی چیمەنتۆی ماس وەربگرین. کە ئەمەش دەرخەری بەردەوام بوونمان بووە لە لەخزمەت و دابینکردنی باشترین بەرهەمەکان بۆ کریارەکانمان .

گەرانەوە بۆ ساڵی 2009 توانرا کۆمپانیای ریڤا بۆ بەرهەمە تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) دابمەزرێت و چەندەها براندی جیهانی لە رێگەیەوە بێتە ناو عێراقەوە.

وە لە میانەی درێژە دان بە خزمەت و بەرەو پێش چونی کارەکان  ، هەستاین بە دروست کردنی براندی بالی بۆ بەرهەمە تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) لە ساڵی 2019 دا ،کە  یەکێکە لە براندە سەرەکیەکان بۆ دابین کردنی بەرهەمە تەندروستیەکان لە گشت ناوچەکانی عێراقدا.

ئەرک

لەڕێی پەرەپێدانی باشترین کارامەییەکان و خزمەتکردنی کڕیارەکانمان بە باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمی کوالیتی بەرز و دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی نایاب بۆ کارمەندەکانمان و هەروەها ڕەخساندنی هەل بۆ گەشەکردن و پەیداکردن و ژیانێکی بەختەوەر.

دیدگا

ئامانجمان ئەوەیە ببین  بە یەکەمین دابینکەریکەرەستەی بیناسازی شتومەکی تەندروستی لە سەرانسەری عێراقدا وە هەروەها دامەزراندنی باشترین کارگەی دروستکردنی (بی ئاڕ سی) لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. 

بەهاکان

  • خزمەتگوزاری و کواڵیتی
  • گرنگیدان بە کریار
  • ڕێز
  • دەستپاکی
  • متمانە

کۆمپانیای بێستون

Bestun Group All right reserved