گروپی کۆمپانیاکانی بێستون یەکێکە لە دابینکەرە سەرەکیەکانی کەرەستەی بیناسازی لە هەموو عێراقدا. لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەکان لە شاری سلێمانی لەسەر دەستی (بێستون احمد رەزا) دامەزراوە، لە ئێستادا دابینکارێکی بەهێزی ئەم بوارەیە لە تەواوی عێراقدا. وەچەندەها براندی جیهانی هێناوەتە ناوەوەی وڵات. وە لە هەمان کاتدا گرنگی تەواو دراوە بە بەرهەمە ناوخۆیەکان و پشتبەستن بە توانا و دەستی کاری ناوخۆ، پلانی درێژخایەن بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابوری بەهێزتر.
سەرەتای دەست بە کاربونمان بۆ ساڵی 1992 دەگەرێتەوە، کە بە بازرگانی هاوردە و هەناردەی ئاسن لە ئێرانەوە دەستمان پێکرد تا ساڵەکانی 1996 بەردەوام بوین، وە لەدوایدا هەستاین بە دروستکردنی کارگەی ئاسنگەری بێستون کە لە ساڵانی 1996 یەکێک بوە لە گەورەترین کارگەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و وە توانراوە نزیکەی 150 دەستی کاری ناوخۆ دابین بکات و هەوڵ بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری وڵات بدات.
نەوەستان و بەردەوام بون و خۆ ڕاگری کاری هەمیشەیمان بوە، لە بەرواری 10/2/2000 کۆمپانیای بێستون دامەزرا بۆ بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی و بریکارنامەی بازرگانی / سنوردار.
کۆمپانیای بێستون لەگەڵ دامەزراندنیدا هەوڵیداوە باشترین بەرهەمەکان پێشکەش بکات و بریکارنامەکانیان وەربگرێت، هەربۆیە لە ساڵی 2006 توانی بریکار نامەی کارگەی چیمەنتۆی طاسلوجە وەربگرێت بۆ بەرهەمەکانی چیمەنتۆ.
وە هەرواها لە ساڵی 2008 دا توانرا بریکارنامەی کارگەی لافارجیش وەر بگرین بۆ بەرهەمەکانی چیمەنتۆ.
وە لە هەمان کاتدا کۆمپانیای بێستون توانی لە ساڵی 2008 بۆ ساڵی 2014 بریکارنامەی کارگەی شیشی ئەربیل ستیل وەربگرین کە لەو سەردەمەدا یەکێک بوە لە گەورەترین کارگەی شیش لە هەمو عێراقدا وە شایەنی باسە ئەم بریکار نامەیە بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام بووە.
هەوڵدان بۆ گەورەکردنی کارەکەمان و خزمەتکردنی کۆمەڵگا هەمیشە بە ئەرکی خۆمانمان زانیوە، هەر لەو سۆنگەشەوە لەگەڵ تەواوبونی کارگەی شیشی ماس لە ساڵی 2015 توانرا وەک بریکارێکی ئاسای کار پێکەوە بکەین.
تواناو هێزی کۆمپانیاکەمان و بری فرۆشتنێکی بەرز وای کرد لە ساڵی 2018 ببین بە بریکاری سەرەکی کارگەی شیشی ماس لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.
بەردەوام بوون لەخزمەت و دابینکردنی باشترین بەرهەمەکان بۆ کریارەکانمان هەمیشە هاندەر بووە ، هەر لەو سۆنگەشەوە توانیمان لە ساڵی 2020 بریکار نامەی کارگەی چیمەنتۆی ماس وەربگرین .
گەرانەوە بۆ ساڵی 2009 توانرا کۆمپانیای ریڤا بۆ بەرهەمی تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) دابمەزرێت و چەندەها براندی جیهانی لە رێگەیەوە بێتە ناو عێراقەوە.
وە لە میانەی درێژە دان بە خزمەت و بەرەو پێش چونی کارەکان ، هەستاین بە دروست کردنی براندی بالی بۆ بەرهەمە تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) لە ساڵی 2019 دا ،کە یەکێکە لە براندە سەرەکیەکان بۆ دابین کردنی بەرهەمی تەندروستی لە گشت ناوچەکانی عێراقدا.
بۆ فرۆشتنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن لە کەرەستەی بیناسازی لە مانگێکدا، 2.7 ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمەکانی شتومەکی تەندروستی لە ساڵێکدا.
لەڕێی پەرەپێدانی باشترین کارەمەییەکان و خزمەتکردنی کڕیارەکانمان بە باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمی بەرزترین کوالیتی و دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی نایاب بۆ کارمەندەکانمان و هەروەها ڕەخساندنی هەل بۆ گەشەکردن و پەیداکردن و ژیانێکی بەختەوەر.
بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لە دابینکەرە سەرەکییەکانی کەرەستەی بیناسازی شتومەکی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق وە هەروەها دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی (بی ئاڕ سی) لە هەرێمی کوردستان.