Bestun Group Logo

داهاتووی تەلارسازی: چەند داهێنانێک لە شیشی بیناسازی و چەیمەنتۆ

پیشەسازی بیناسازی گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەخۆیەوە بینیوە لەگەڵ گەشەسەندن و داهێنانی تەکنەلۆژیادا،...

پیشەسازی بیناسازی گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەخۆیەوە بینیوە لەگەڵ گەشەسەندن و داهێنانی تەکنەلۆژیادا، کەرەستە بیناسازییەکان شێوازی دروستکردنی بیناکان دەگۆڕن. دوو بواری گرنگ بۆ داهاتووی بیناسازی شیش و چیمەنتۆیە. پێشکەوتنەکان لەم بوارەدا توانیویانە وەچەرخانێکی نوێ لە پیشەسازیدا بکەن بە بەهێزکردنی پێکهاتەکان و خێرای زیاتر و کاراتر. با هەندێک لە داهێنانە سەرەکییەکان ببینین کە داهاتووی بیناسازی لە شیش و چیمەنتۆدا بەخۆیەوە دەبینێت.

داهێنانی شیشی بیناسازی

شیشێکی بەهێزتر: چەند جۆرێکی نوێی شیشی بیناسازی بەکاردێت وەکو
carbon fiber-reinforced polymer (CFRP)
glass fiber-reinforced polymer (GFRP)
ئەم جۆرە شیشانە وەزنیان کەمترە و بەهێزترن. وا لە بیناکان دەکات بەرگەی زیاتر بگرن و تەمەنیان درێژتربێت.

ئامادەکردنی قاڵبە شیشەکان پێشوەختە Prefabrication: دروستکردن و ئامادەکردنی پێشوەختە لە بواری بیناسازیدا گرنگیەکی بەرچاوی هەیە، بە هەمان شێوە بۆ قاڵبی شیشەکان کە دیزاین کراون پێش پڕۆسەی جێبەجێ کردن. دروستکردنی ئەم قاڵبانە  لە دەرەوەی شوێنی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە وا دەکات کە بە وردییەکی زیاتر و خێراییەکی زیاتر و تێچوویەکی کەمتر قاڵبەکان دروست بکرێت. ئەم شێوازە کوالیتی زۆر باش مسۆگەر دەکات و پرۆسەی دانانی شیشەکە ئاسانتر دەکات لە شوێنی جێبەجێکردن .

شیشی زیرەک: لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، بەهەمان شێوە بواری بیناسازی پێشدەکەوێت، بە دانانی حاسە لەناو شیشەکان دەتوانین داتای ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی پێکهاتەیی، پەستان، پلەی گەرمی و زۆر شتی ترمان دەست بکەوێت. ئەم زانیاریانە یارمەتی چاودێریکردنی شیشەکان دەدات لەناو بیناکەدا، وە ئاگادارمان دەکاتەوە لە ئەگەری ئەو کێشانەی کە دەکرێت ڕوو بدەن.

داهێنانەکانی تەکنەلۆژیای چیمەنتۆ

چیمەنتۆی بەردەوام: توێژەران جێگرەوەیان بۆ چیمەنتۆی تەقلیدی دەدۆزنەوە، کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2 کەمتر دەردەدەن). کەرەستەی وەکو فڵای ئاش، شلەی کورەی گەورە و گڵی کالسین بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ زیاتر دۆستی ژینگە بێت.

 

کۆنکرێتی خۆ چاککەرەوە: ئێستا کۆنکرێت دەتوانێت خۆی چاک بکاتەوە. کەرەستەی تایبەت وەک بەکتریا یان مایکرۆکەپسولی پڕ لە مادەی چاککەرەوە دەخرێتە ناو کۆنکرێتەکەوە. کاتێک درز دروست دەبێت، ئەم ماددانە چالاک دەبن و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی درزەکان پڕ دەکەنەوە، ئەمەش تەمەنی پێکهاتەکە درێژ دەکاتەوە.

 

کۆنکرێتی چاپکراوی سێ ڕەهەندی: بە تەکنەلۆژیای چاپی سێ ڕەهەندی، دەتوانرێت پێکهاتەی کۆنکرێتی ئاڵۆز بە خێرایی و بە وردی دروست بکرێت. ئەمەش بەفیڕۆدانی ماددە کەمدەکاتەوە و ڕێگە بە دیزاینی ناوازە دەدات. ڕێگەیەکی خێراتر و کاراترە بۆ دروستکردنی بینا.

لە کۆتایدا

داهاتووی بیناسازی لە گۆڕانکارییەکی گەورەدایە، بە هۆی داهێنانی بەردەوام لە شیشی بینا و چیمەنتۆ ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم پێشکەوتنانە شۆڕش لە پیشەسازی بیناسازیدا دەکات بەهێزتر و پتەوتری دەکات هەروەها خۆڕاگریان و مانەوەیان بۆ ماوەیەکی درێژتر.

Bestun Group All right reserved