Bestun Group Logo

پێشانگای هەلی کاری ڤیم

پێشانگای هەلی کاری ڤیم دەرفەتێکی کارکردنە بۆ ئەو کارخوازانەی بەدوای هەلی...

پێشانگای هەلی کاری ڤیم دەرفەتێکی کارکردنە بۆ ئەو کارخوازانەی بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن، زیاد لە ٦٠ کۆمپانیا و بەڕێوەبەراتی بەژداری پێشانگاکەیان کرد، بە ڕەخساندنی زیاد لە ١٩٠٠ هەلی کار.

ئێمە وەکو گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بەژداریمان کرد لە پێشانگای هەلی کاری ڤیم لە بەرواری ٢٥ و ٢٦ ی حوزەیران، پێشانگاکە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر.

بە ڕەخساندنی ١٠ هەلی کار گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بەژداری لە پێشانگای هەلی کاری ڤیم کرد تا بتوانێت هاریکاری ئەو گەنجانە بکات کە بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن و یارمەتییان بدات بۆ دۆزینەوەی ئەو توانا و لێهاتوویانەی کە هەیانە.

بە بەژداری زیاد لە ٨ هەزار کارخواز لە پێشانگاکەدا زیاد لە ١٥٠٠ سیڤی وەرگرا لە لایەن کۆمپانیاکەمانەوە.

کۆمپانیای بێستون لە بواری کەرەستەی بیناسازیدا کاردەکات وەکو شیش و چیمەنتۆ و BRC و تەلی حەداد، کۆمپانیای ڕیڤا لە بواری کەرەستەی تەندروستیدا کاردەکات.

بیستون گروپ بیناسازی بەهێز، وڵاتی بەهێز

Bestun Group All right reserved