Bestun Group Logo

کۆنکرێتی خۆ تیمارکەر: بەرەو تەلارسازییەکی بەهێزتر و جێگیرتر

کۆنکرێت بڕبڕەی پشتی تەلار و باڵەخانەکانە، بەڵام خاڵی لاوازی خۆی هەیە...

کۆنکرێت بڕبڕەی پشتی تەلار و باڵەخانەکانە، بەڵام خاڵی لاوازی خۆی هەیە کێشەی درز و تێکچوون کە ئەمە وادەکات بەرگەی مەودایەکی زۆر نەگرێت و زۆر نەمێنێتەوە، بۆیە هەوڵدەدرێت بۆ دروستکردنی چیمەنتۆیەک کە خۆی چارەسەری درز و شکاوییەکانی بکات، ئەم داهێنانە نوێیە شۆڕشێک لە تەلارساز و شیوازی دروستکردنی باڵەخانەکان دەکات ژیانێکی درێژتریان دەبێت، تێچوی چاکردنەوەیان کەمدەبێتەوە و پەرەپێدانیان بەردەوام دەبێت.

تا چەند پێویستمان بەم جۆرە کۆنکرێتەیە

کۆنکرێت ماددەیەکی بیناسازییە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت بەهۆی بەهێزی و توانای جۆراوجۆری و نرخی گونجاوی، لەگەڵ ئەوەشدا بە تێپەڕبوونی کات بەهۆی بارودۆخی ژینگەی و باری زۆر لەسەری توشی درز و تێکچون دەبێت، ئەم درزانە نەک تەنها زیان بە پێکهاتەی بیناکە دەگەیەنێت بەڵکو ڕێگە بە چوونە ناو شێ و ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان دەدات کە دەبێتە هۆی خراپتربوون و تێکچونی.
ڕێگاکانی پێشتر بەکار دەهات بۆ چاککردنەوەی کۆنکرێت کاتێکی زۆر و تێچویەکی زۆرتری پێویستە، زۆربەی جار پێویستی بە کەسێک یان چەند کەسێکە. کۆنکرێتی خۆ تیمارکەر چارەسەری ئەم کێشانە دەکات بە تێکەڵکردنی چەند ماددەیەک یان لە ڕێگەی چەند میکانیزمێکەوە بە ئۆتۆماتیکی چارەسەری درز و شکاوییەکان دەکات. دڵنیای دەکاتەوە لە بەهێزی و زۆر مانەوەی پێکهاتە کۆنکرێتییەکە.

ڕێگاکان و ماددەکانی بەکاردێت لە خۆ چارەسەرکردنی کۆنکرێت

  1. چارەسەرکردن لەڕێگەی بەکتریاوە: هەندێک جۆری بەکتریا هەیە وەك ‘Bacillus spp.’ و ‘ Sporosarcina pasteurii’ دەتەوانرێت بکرێتە ناو کۆنکرێتەوە، ئەم بەکتریایانە ناچالاکن تا ئەو کاتەی درز یان شکاوی ڕودەدات. چالاککردنی پرۆسەی چاککردنەوە بە بەرهەمهێنانی بەردی لیمسترۆن یان کالسیۆم کاربۆنات دەبێت. درزەکان پڕدەکەنەوە و کۆنکرێتەکە دەگەڕێننەوە باری ئاسای خۆی.
  2. چارەسەرکردن بە کەپسول: کەپسولی پچوک کە ماددەی چارەسەری تێدایە، وەکو پۆلیمەر، ماددەی لکێنەر، تێکەڵ بە گیراوەی کۆنکرێتی دەکرێت. کاتێک درز دروست دەبێت کەپسولەکە دەشکێت و ماددە چارەسەرکەرەکە بڵاو دەکاتەوە درزەکان پڕدەکاتەوە و پارچەکانی کۆنکرێتەکە دەبەستێتەوە پێکەوە.
  3. سیستەمی خوێنبەرەکان: سوودبینراوە لە سیستەمی سوڕی خوێنی مرۆڤ، تۆڕێک لە چەناڵ و بۆری تێکەڵ بە کۆنکرێتەکە دەکرێت، کاتێک درز دروست دەبێت لە کۆنکرێتەکەدا ئەم چەناڵانە ڕێگە بە چاککەرەوەکە دەدەن بۆ نموونە ماددەی لکێنەر کە بە ناو کۆنکرێتەکەدا بڵاوبێتەوە درزەکان پڕکاتەوەو چارەسەرەکە ئەنجام بدات.
  4. Shape Memory Polymers: ئەم پۆلیمەرانە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر شێوە ڕەسەنەکەی خۆیان کاتێک بەرکەوتنیان دەبێت لەگەڵ گەرمی یان شێ، بە تێکەڵ کردنی ‘Shape Memory Polymers’ لەگەڵ کۆنکرێت ڕێگە بە کۆنکرێت دەدات دوای درزبردنی بگەڕێتەوە سەر پێکهاتە بنچینەییەکی خۆی.

سودەکانی کۆنکرێتی خۆ چاککەرەوە

بەکارهێنانی کۆنکرێتی خۆ چاککەرەوە چەندین سوودی هەیە کە لە چاککردنەوەی پێکهاتەیی تێپەڕدەبێت:

  1. تەمەنی درێژتر: ئەم جۆرە کۆنکرێتە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی مەودای ژیانی پێکهاتە کۆنکرێتییەکە، کەمکردنەوەی چاککردنەوە و تێچووەکەی.
  2. کەمکردنەوەی چاککردنەوە ‘maintenance’: کەمکردنەوەی پێوستی بۆ چارەسەرکردنی دەستی. لە ئەنجامدا، کات و تێچووی پەیوەندیدار بە ڕۆتینی چاککردنەوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
  3. زیادکردنی هێزی بەرگەگرتن: چارەسەری درز و شکاوی دەکات و ڕێگری لە شێ و زیانی کیمیایی دەکات،کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی درێژخایەن.
  4. بەردەوامی بیناسازی: بەردەوامی دەدات بە بیناسازی لەڕێگەی کەمکردنەوەی کەرەستەی بیناسازی و خەسارە، کەمکردنەوەی کاریگەری خراپی ژینگەی.

پێشبینی داهاتوو و ئاستەنگیەکان

بواری کۆنکرێتی خۆ چاکبوونەوە هێشتا لە پەرەسەندندایە، لەگەڵ توێژینەوە و پەرەپێدانی بەردەوام بۆ باشترکردنی ئەدا و بەکارهێنانی. هەندێک لەو بوارانەی کە ئیشی لەسەر دەکرێت تا لە داهاتوودا سودی لێببینرێ بریتین لە:

  1. بەکارهێنانی لە بواری بەرفراوان: هەرچەندە کۆنکرێتی چاککەرەوە ئەنجامی زۆر باشی داوە لە تاقیگە، بەڵام بەکارهێنانی لە بوارە جیاوازەکاندا بە سەرکەوتووی ئاستەنگی دروست دەکات. زیادکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دڵنیا بوونەوە لە سەرکەوتنی بەردەوام لە بوارە جیاوازەکان، پێویستە تیشکی زیاتر بکرێتە سەر و کاری لەسەر بکرێت.
  2. گونجاندن لەگەڵ تەکنەلۆژیاکانی تر: کۆنکرێتی خۆ چاککەرەوە دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێی تر وەک چاپکردنی 3D و ژێرخانی زیرەک. یەکخستنی توانای خۆ چاککەرەوە لەگەڵ ئەم پێشکەوتنانەدا دەتوانێت توانای بەرگەگرتنی بیناکان زیادبکات و تەمەن درێژی پرۆژەکانی بیناسازی لە داهاتوودا باشتر بکات.
  3. تێچوو و جەرجی: وەک هەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ، تێچووی جێبەجێکردنی کۆنکرێتی خۆ چاککردنەوە هێشتا فاکتەرێکە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی توێژینەوە و خۆگونجاندن، چاوەڕوان دەکرێت گەشە سەندنی ئابووری و پێشکەوتن و گەشەسەندنی کارگەکانی وەبەرهێنان تێچوونەکان کەم بکەنەوە، ئەمەش وا دەکات ببێتە بژاردەیەکی گونجاو بەکارهێنانی لە بوارەجیاکاندا.

لە کۆتایدا

کۆنکرێتی خۆ چاککەرەوە داهێنانێکی بێوێنە دەکات لە بواری بیناسازیدا، بە خزمەتگوزاری زۆر مانەوا و بەردەوامی تەلارەکان لە ڕێگەی چاک کردنی درز و شکاوی بە شێوازێکی سەربەخۆ و ئۆتۆماتیک، ئەم تەکتەلۆژیایە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو تەمەنی تەلار و باڵەخانەکان درێژبکات و تێچووی چاککردنەوە کەمبکاتەوە و سەچاوەکان بە کارامەتر بەکاربهێنرێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی توێژینەوە و پەرەپێدان، کۆنکرێتی خۆ چاکبوونەوە ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە پێکهاتەیەکی بنچینەیی لە کاری تەلارسازی و هەستانەوە و هۆشیاری ژینگەیی و ژێرخانی بەهێزتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.

Bestun Group All right reserved