Bestun Group Logo

گروپی کۆمپانیاکانی بێستون هاوبەشی لەگەڵ داتاکوێست دەکات بۆ دروستکردنی ڕێگایەک بۆ سەرکردایەتیکردنی بازاڕ

سلێمانی، 9ی تشرینی یەکەمی 2023. گروپی کۆمپانیاکانی بێستون کە ناوێکی پێشەنگی...

سلێمانی، 9ی تشرینی یەکەمی 2023. گروپی کۆمپانیاکانی بێستون کە ناوێکی پێشەنگی پیشەسازییە، لەگەڵ کۆمپانیای داتاکوێست کە هێزێکی شیکاری داتایە، کۆدەبنەوە لەئۆفیسی سەرەکی بێستون گروپ. ئامانج لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی ڕێگایەک بوو بۆ سەرکردایەتیکردنی بازاڕ،کە ئەمەش لە  دیدگای خاوەنی کۆمپانیاکانی بێستون گروپ؛ بەڕێز بێستون ئەحمەدەوە بوو،  لە بەهێزکردنی ستافی کۆمپانیا، دروستکردنی داهاتوو و ژینگەیەکی سەوزتر بۆ وڵات هەروەها بەهێزکردنی داهات بوو لە ڕێگەی ڕێبازێکی داتا-بزوێنەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کەسایەتییە سەرەکییەکانی هەردوو ڕێکخراوەکە ئامادەبوون، لەوانە بەڕێزان بێستون ئەحمەد، ئامەد لەتیف، و دکتۆر ڕەنج لە داتاکوێست، هەروەها پاڤێل مەلا عەلی سەرپەرشتیاری کۆمپانیای بەشی مارکێتینگ لە کۆمپانیای بێستون، ئەم ئامانجانەی خوارەوە خرایەڕوو، زیادکردنی داهات لە ڕێگەی داتا شیکاری هەروەها بڕیاردان لەسەر  داتاکان بە تێگەشتن لێیان، بێستون گروپ هەوڵدەدات شارەزایی داتاکوێست بەکاربهێنێت بۆ شیکردنەوەی ڕەوتی بازاڕ، هەڵسوکەوتی کڕیار و داتا داراییەکان. بە گرتنەبەری ڕێبازێکی ئەکادیمی تر بۆ شیکاری داتاکان، بێستون  گروپ ئامانجیەتی بڕیاری ستراتیژی و وریایانە بدات کە ببێتە هۆی گەشەی داهات و باڵادەستی بازاڕ.

بەڕێز بێستون ئەحمەد گەشبینی خۆی سەبارەت بەو هاوکارییە دەربڕی و ڕایگەیاند، “ئێمە پێمان وایە بە بەکارهێنانی هێزی داتا و کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ داتاکوێست، دەتوانین  بگەینە ئامانجە درێژخایەنەکانمان کە بەهێزکردنی ستافەکەمانە، هەروەها پابەندبوونمان بە  دروستکردنی داهاتوویەکی سەوزتر و گەشتر.” ئەم هاوبەشییە سەرەتای گەشتێکی سەرنجڕاکێشە بەرەو پێشەنگی کردنی بازاڕ”.

ئاماد لەتیف، بە نوێنەرایەتی داتاکوێست، ئەوەی خستە ڕوو کە “زۆر خۆشحاڵن بە هاوبەشیکردن لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی بێستون، کۆمپانیایەک کە هاوبەشی پابەندبوونمانە بۆ باشی و بەردەوامیمان. بە تێکەڵکردنی لێهاتوویی شیکاری داتاکانمان لەگەڵ دیدگاکەیان، ئامانجمان ئەوەیە گۆڕانکارییەکی مانادار و سەرکەوتن لە بازاڕدا بباتە پێشەوە”.

 

بەم هاوکارییە ستراتیژییە لە شوێنی خۆیدا، گروپی بێستون و داتاکوێست ئامادەن ڕێڕەوێک بەرەو داهاتوویەک دابڕێژن کە بە داهێنان، بەردەوامیی و پێشەنگبوون لە بازاڕدا.

Bestun Group All right reserved