Bestun Group Logo

کارگەی شیشی ماس

كۆمپانیای (ماس)ی عێراق بۆ پیشەسازی ئاسن و پۆڵا

کارگەى (ماس)ى عێراق بۆ پیشەسازى ئاسن و پۆڵا یەکێکە لەهەرە پرۆژە گەورە ستراتیجییەکاﻧﻰ گروپى کۆمپانیاکاﻧﻰ ماس بۆ وەبەرهێناﻧﻰ پیشەسازى سنوردار کە بەشدارە لە بنیاتنانەوەى ژێرخاﻧﻰ ئابورى و پیشەسازى ووڵاتەکەمان بەشێوازى زانستى وورد وە بە بەکارهێناﻧﻰ نوێترین تەکنەلۆجیاى سەردەمیانە وەکو وە ڵامدانەوەیەک بۆ ئەو خواستەى لەسەرییەﺗﻰ بۆ ئاوەدانکردنەوەى کوردستان و عێراق.

سەرچاوەى هەموو کەرەستە و ئامێرەکاﻧﻰ ئەم کارگەیە بەرهەمی کۆمپانیاى دانیێلى ئیتالى یە

کۆمپانیاى دانیێلى ئیتالى بەیەکێک لەهەرە گرنگترین و گەورەترین کۆمپانیاکاﻧﻰ جیهان لەبوارى پیشەسازى ئاسن و پۆڵا دا هەژمار دەکرێت بە مەبەستى باش بەکارهێناﻧﻰ ووزەو زیادکردﻧﻰ ئاستى بەرهەمهێنان و گرنگیداﻧﻰ زیاتربە ژینگە پارێزى، وە سەرجەم قۆناغەکاﻧﻰ بەرهەمهێنان بەنوێترین تەکنەلۆجیاى سەردەم بەشێوازێکى ئۆتۆماتیکى کاردەکات لەسەر دەستى کەساﻧﻰ خاوەن ئەزموون و شارەزا لەلایەن پسپۆرو ئەندازیارو کارمەندى هونەرى بیاﻧﻰ و ناوخۆیى لەبوارى پیشەسازى ئاسن و پۆڵادا.

قۆناغەکانی بەرهەمهێنان لەم بەشانە پێکدێت

بەرپرسە لە وەرگرتن، پشکنین و جۆرەکاﻧﻰ سکراب. کاتێک سکراب دەگاتە کارگە، پشکنینى بۆ دەکرێت بە سکانەرى تایبەت بۆ دڵنیابوون لە نەبووﻧﻰ تیشکی زیانبەخش.

بەشی تواندنەوە فراوانیەکەی دەگاتە بڕی 1.25 تەن سکرابی تواوە لە ساڵێکدا، بە بەکارهێناﻧﻰ فڕﻧﻰ قەوسى کارەبایى  (EAF) وە فڕﻧﻰ لادڵ (LF).

ئەم بەشە پێکدێت لە ڕاکێشکردنی شیش (ئاسنی تەسلیح) بە فراوانی 1،250،000 یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار تەن. بە قەبارەی جیاواز دەستپێدەکات لە (10، 12، 14، 16، 20، 22، 25، 28، 32) ملم بە ستاندارەکانی (ASTM, BS, ISO) دروست دەکرێت بە قیاسی جیاواز.

ئەم بەشە بەرپرسە لە داﺑﯿﻨﮑﺮدﻧﻰ هەﻣﻮو پێداوﯾﺴﺘیەﮐﺎﻧﻰ ﺗﺎیبەت بە بەشە ﮐﺎﻧﻰ Melt shop و Rolling mill

پێکدێت لەچوار تاقیگە، قۆناغ بە قۆناغ ماددەکان پشکنین و شیکردنەوەى فیزیایى و کیمیاییان بۆ
ئەنجام دەدرێت بە باشترین ئامێرى شیکردنەوە و پشکنین.

کۆنترۆڵى جۆرى کە سەرجەم یەکەکانى بەرھەم ھێنان دەگرێتەوە لە تاقیگە پێشکەوتوەکانماندا کە
ئامێرى پێشکەوتووى تیادایە

circle2
circle3
x symbol

ستراتیژییەتی کارگە

Mechanical Gears

ئەم کارگەیە بە یەکێک لە هەرە پڕؤژە گەورەکان دادەنرێت لە وڵاتدا و هەروەها بە گەورەترین پڕۆژە هەژمار دەکرێت لە لایەنی توانای بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیای نوێ وە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا و وەگونجاوترین هاوڕێی ژینگەیە، ئەم کارگەیە بە یەکێک لە (5) گەورەترین کارگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت کە بەژدارە لەپشتگیری کردنی ڕەوڕەوەی ئابوری وڵاتەکەمان و دامەزراندنی کارمەندی نوێ بۆ ڕاهێنانیان لەسەر نوێترین ڕێگاکانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی ئاسن لە جیهاندا.

puzzle
puzzle

شەهادەکان

Copyright © 2024 All Rights Reserved

Bestun Group All right reserved

بەشی سکراب

بەرپرسە لە وەرگرتن، پشکنین و جۆرەکاﻧﻰ سکراب. کاتێک سکراب دەگاتە کارگە، پشکنینى بۆ دەکرێت بە سکانەرى تایبەت بۆ دڵنیابوون لە نەبووﻧﻰ تیشک، دواتر کێشى وەردەگرێت و ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ ناوچەى جۆرکردن بۆئەوەى جیاکرێتەوە بۆ سێ گروپ (سووک ، مامناوەند ، قورس)، زۆربەى سکراﺑﻰ سووک ئاڕاستەى مەکینەى پەستان دەکرێت بەشێوەى چوارگۆشە بۆ کەمکردنەوەى ڕووبەرى گەنجینە و کێشى گونجاوى هەبێت.

هەموو کارەکان دەکرێت لەناوچەى تایبەت بە سکراب، کە هەموو ئامێرێکى پێویست و کەرەستەکانی تێدایەو کە کۆنتڕۆڵ کراوە لەلایەن ئەندازیارانی پسپۆڕ و تەکنیکیەکان .

لەکۆتاییدا سکراﺑﻰ جۆرکراو دەبێت دووبارە پشکنینى بۆ بکرێت لەبووﻧﻰ تیشکدان و دواتر ئامادە دەبێت بۆ گواستنەوە بۆ ناوچەى توانەى سکراب.

بەشى تواندنەوە

بەشی تواندنەوە فراوانیەکەی دەگاتە بڕی 1.25 تەن سکرابی تواوە لە ساڵێکدا، بە بەکارهێناﻧﻰ فڕﻧﻰ قەوسى کارەبایى  (EAF) وە فڕﻧﻰ بودەقە (LF) دوای ئەوە ئاسنی تواوە دەگوازرێتەوە بۆ مەکینەى صەﺑﻰ بەردەوام  (CCM) کە تیایدا ئاسنە توێنراوەکە دەخرێتە ناو قاڵب بە قەبارەى جیاوازى بۆ بەرهەمهێناﻧﻰ شیش کە وەکو بەرهەمى ناوەندى لەپیشەسازى پۆڵادا دادەنرێت.

بەشى ڕاکێشکردن (دەرفەلە)

ئەم بەشە پێکدێت لە ڕاکێشکردنی شیش (ئاسنی تەسلیح) بە فراوانی 1،250،000 یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار تەن. بە قەبارەی جیاواز دەستپێدەکات لە (10، 12، 14، 16، 20، 22، 25، 28، 32) ملم بە ستاندارەکانی (ASTM, BS, ISO) دروست دەکرێت بە قیاسی جیاواز.

بەشى خزمەتگوزارییەکان

ﺋەم ﺑەﺷە ﺑەرﭘﺮﺳە ﻟە داﺑﯿﻨﮑﺮدﻧﻰ ﻫەﻣﻮو پێداوﯾﺴﺘﯿەﮐﺎﻧﻰ ﺗﺎﯾﺒەت ﺑە ﺑەﺷەﮐﺎﻧﻰMelt shop و Rolling mill وە ئەم یەکانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

    1. ﯾەﮐەی ﺟﯿﺎﮐﺮدﻧەوەى ﻫەوا: ﮐە ﺑەرﭘﺮﺳﯿﺎرە ﻟە داﺑﯿﻨﮑﺮدﻧﻰ (ﻧﺎﯾﱰۆﺟﯿﻦ و ﺋﺎرﮔﯚن و ﺋﯚﮐﺴﺠﯿﻦ و وەداﺑﯿﻨﮑﺮدﻧﻰ ﮔﺎزى ﺋﯚﮐﺴﺠﯿﻦ ﺑﯚ بەشی MS وە ﺑەﳽ ﺳﮑﺮاب و وەﺑەﳽ ﭘڕﮐﺮدﻧەوەى ﺑﻮﺗڵی ﺋﯚﮐﺴﺠﯿﻦ ﺑﯚ ﺑەﮐﺎرهێناﻧﻰ ﺑﺎزاڕى ﻧﺎوﺧﯚﯾﻰ).
    2. یەکەی ﭘﺎڵەﭘەﺳﺘﯚى ﻫەوا: ﻫەڵدەﺳتێت ﺑە داﺑﯿﻨﮑﺮدﻧﻰ پێداوﯾﺴﺘﯿەﮐﺎﻧﻰ ﻫەﻣﻮو ﭘﺮۆژەﮐە ﺑﯚ ﭘﺎڵەﭘەﺳﺘﯚى ﻫەوا ﺑە ﭘەﺳﺘﺎﻧﻰ ﺟﯿﺎواز ﺑە ﺑەﮐﺎرهێناﻧﻰ ﮐﯚﻣﭙﺮێسەرى ﮔەورە وﺷﮑﮑەرەوە وەﻓﻠﺘەرى ﺗەﮐﻨﯚﻟﯚﺟﻰ پێشکەوتوو.
    3. ﯾەﮐەی ﭼﺎرەﺳەرﮐﺮدﻧﻰ دوﮐەڵ ﯾﺎن ﺗﯚز: ﮐە ﺗﯿﺎﯾﺪا هەڵدەستێت ﺑە ﭼﺎرەﺳەرﮐﺮدﻧﻰ دوﮐەڵ ﯾﺎن ﺗﯚز ﺑە پێشکەوﺗﻮوﺗﺮﯾﻦ ﻓﻠﺘەرى ﺗەﮐﻨەﻟﯚﺟﻰ بەگوێرەی ﯾﺎﺳﺎﮐﺎﻧﻰ ژﯾﻨﮕە ﺑﯚ ﭘﺎراﺳﺘﻨﻰ ﭘﺮۆژەﮐەﻣﺎن ﻟەژﯾﻨﮕەﯾەﮐﻰ ﺳەوزدا.
    4. ﯾەﮐەی ﭘﺎﮐﮑﺮدﻧەوەى ﺋﺎو: کە پێکدێت لە چوار یەکە:
    • ﯾەﮐەی ﭘﺎﮐﮑﺮدﻧەوەى ﺋﺎو ﺑەشێوەیەک ﮐە ﺷﯿﺎوى ﺑەﮐﺎرهێنان بێت ﻟە ﭘﺮۆژەﮐەدا.
    • ﭘﺎﮐﮑﺮدﻧەوەى ﺋﺎوى MS ﮐە ﺑەشێوەیەک ﺋﺎوەﮐە ﭘﺎک دەکرێتەوە و ﺳﺎرد دەکرێتەوە ﮐە بگونجێت لەگەڵ ﺋەو شێوەیەی ﮐە پێویستە ﺑﯚ ﺑەﳽ MS.
    • ﭘﺎﮐﮑﺮدﻧەوەى ﺋﺎوى RM ﮐە ﺑەشێوەیەک ﺋﺎوەﮐە ﭘﺎک دەﮐﺮێتەوە و ﺳﺎرد دەکرێتەوە ﮐە بگونجێت ﻟەﮔەڵ ﺋەو شێوەیەی ﮐە پێویستە ﺑﯚ ﺑەﳽRM.
    • ﭘﺎﮐﮑﺮدﻧەوەى ﺋﺎوەڕۆ ﺑەشێوەیەک ﮐە ﺑﮕﻮنجێت ﻟەﮔەڵ ژﯾﻨﮕە.

بەشی ﺗﺎقیگە و کۆنتڕۆڵی ﺟﯚرى

پێکدێت ﻟە چوار تاقیگە، ﻗﯚﻧﺎغ بە ﻗﯚﻧﺎغ ﻣﺎددەﮐﺎن ﭘﺸﮑﻨﯿﻦ و ﺷﯿﮑﺮدﻧەوەى ﻓﯿﺰﯾﺎﯾﻰ و ﮐﯿﻤﯿﺎﯾﯿﺎن ﺑﯚ ئەﻧﺠﺎم دەدرێت ﺑە ﺑﺎشترﯾﻦ ئاماری ﺷﯿﮑﺮدﻧەوە و ﭘﺸﮑﻨﯿﻦ، وە ﻣﺎددەﮐﺎن ﭘﺸﮑﻨﯿﻨﯿﺎن ﺑﯚ دەکرێت بەڕێژەی پشکنینێک ﺑﯚ هەر کاتژمێرێکی بەرهەمهێنان، وە ﻧﻤﻮونەیەک ﻟە بەرهەﻣﻰ ﮐﯚﺗﺎﯾﻰ و ﺷﯿﮑﺎرى ﺑﯚ دەﮐﺮێت ﻟەﻻیەن دەزﮔﺎى ﮐﯚنترۆڵی ﺟﯚرى باوەڕپێکراوی حکومەتەوە.

کواڵیتى کۆنترۆڵ و دڵنیایى جۆریى

ﮐﯚنترۆڵی ﺟﯚرى ﮐە سەرجەم یەکەکانی بەرگەم هێنان دەگرێتەوە لە تاقیگە پێشکەوتووەکانماندا ﮐە ئامێری پێشکەوتووی تێدایە وەک ئەوەى لە ﺧﻮارەوە ﺋﺎﻣﺎژەى پێکراوە:

1.تاقیگەی MS:

کە بەرپرسە لەﭼﺎرەسەرﮐﺮدﻧﻰ ﺋﺎﺳﻨﻰ ﺗﻮاوەکە بەشێوەیەک بێت لەگەڵ ﺳﺘﺎﻧﺪاردی نێودەوڵەتیەﮐﺎﻧﺪا هاوﺗﺎ بێت. ئەوﯾﺶ بە ئەﻧﺠﺎﻣﺪاﻧﻰ ﺗﺎﻗﯿﮑﺮدﻧەوە ﺑﯚ گەرﻣیەکەى ﺑﯚ جەﻧﺪجارێک 4 تا 5 ﺗﺎﻗﯿﮑﺮدنەوە و ﻧﺎردﻧﻰ ڕێنماییەﮐﺎن ﺑﯚ هەﻣﻮارﮐﺮدﻧەوەى پێکهاتەی ﮐﯿﻤﯿﺎﯾﻰ بەگوێرەی ﺳﺘﺎﻧﺪاردی نێودەوڵەتییەکان (هاوپێچی ژمارە 1 – 2).

2. تاقیگەی RM:

کە بەرﭘﺮسە لە ﺗﺎﻗﯿﮑﺮدنەوەى پێکهاتەی ﮐﯿﻤﯿﺎﯾﻰ وەﺗﻮاﻧﺎى جەﺳﺘەﯾﻰ ﺗووڵە ﺋﺎﺳﻨﯿەﮐﺎن (ﺗﻮاﻧﺎى ڕاکێشان، ﺗﻮاﻧﺎى ﺑەرگەﮔﺮﺗﻦ، چەمینەوە، نیوەتیرەکەی و پێکهاتەی ﮐﯿﻤﯿﺎﯾﻰ) وە ئەم ﺗﺎﻗﯿﮑﺮدنەوانەش ﻟە هەﻣﻮو کاتژمێرێکی بەرهەم هێناندا یەﻧﺠﺎم دەدرێت (هاوپێچی ژمارە 3).

3. کەرەستەکان و تاقیگەی ئاو:

کە بەرپەسە لەﺷﯿﮑﺎرى ﮐﺮدﻧﻰ ﺋﺎو و ڕۆن کە لەلایەن پڕۆژەکانەوە ڕۆژانە ﺑﯚ ﮐﺎرى ﺗﺎﻗﯿﮑﺮدنەوە بەکاردێت.

لەﮐﯚﺗﺎﯾﯿﺪا ﮐﯚنترۆڵی ﺟﯚرى، هەڵدەستێت بە ﺋﺎﻣﺎدەﮐﺮدﻧﻰ ﺑڕواﻧﺎمە ﺑﯚ بەرهەمەکە لە ﻗﯚﻧﺎﻏﻰ ﮐﯚﺗﺎﯾﯿﺪا (هاوپێچ ﺑڕواﻧﺎمەى 10، 12، 16، 18، 20، 22، 25، 28، 32).