بەرپرسە لە وەرگرتن، پشکنین و جۆرەکاﻧﻰ سکراب. کاتێک سکراب دەگاتە کارگە، پشکنینى بۆ دەکرێت بە سکانەرى تایبەت بۆ دڵنیابوون لە نەبووﻧﻰ تیشک، دواتر کێشى وەردەگرێت و ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ ناوچەى جۆرکردن بۆئەوەى جیاکرێتەوە بۆ سێ گروپ (سووک ، مامناوەند ، قورس)، زۆربەى سکراﺑﻰ سووک ئاڕاستەى مەکینەى پەستان دەکرێت بەشێوەى چوارگۆشە بۆ کەمکردنەوەى ڕووبەرى گەنجینە و کێشى گونجاوى هەبێت.
هەموو کارەکان دەکرێت لەناوچەى تایبەت بە سکراب، کە هەموو ئامێرێکى پێویست و کەرەستەکانی تێدایەو کە کۆنتڕۆڵ کراوە لەلایەن ئەندازیارانی پسپۆڕ و تەکنیکیەکان .
لەکۆتاییدا سکراﺑﻰ جۆرکراو دەبێت دووبارە پشکنینى بۆ بکرێت لەبووﻧﻰ تیشکدان و دواتر ئامادە دەبێت بۆ گواستنەوە بۆ ناوچەى توانەى سکراب.