Bestun Group Logo

مێژووی کۆمپانیا

سەرەتای دەست بە کاربونمان بۆ ساڵی 1992 دەگەرێتەوە ،کە  بە بازرگانی...

سەرەتای دەست بە کاربونمان بۆ ساڵی 1992 دەگەرێتەوە ،کە  بە بازرگانی هاوردە و هەناردەی  ئاسن لە ئێرانەوە  دەستمان پێکرد تا ساڵەکانی 1996 بەردەوام بوین، وە لەدوایدا  هەستاین بە دروستکردنی کارگەی ئاسنگەری بێستون  کە لە ساڵانی 1996 یەکێک بوە لە گەورەترین کارگەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و وە توانراوە نزیکەی 150 دەستی کاری ناوخۆ  دابین بکات و  هەوڵ بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری  وڵات بدات.

 نەوەستان و بەردەوام بون و خۆ راگری کاری هەمیشەیمان بوە، لە بەرواری 10/2/2000  کۆمپانیای بێستون دامەزرا بۆ بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی و بریکارنامەی بازرگانی / سنوردار.

کۆمپانیای بێستون لەگەڵ دامەزراندنیدا هەوڵیداوە باشترین بەرهەمەکان پێشکەش بکات و بریکارنامەکانیان وەربگرێت، هەربۆیە لە ساڵی 2006 توانی بریکار نامەی کارگەی چیمەنتۆی طاسلوجە وەربگرێت بۆ بەرهەمەکانی چیمەنتۆ.

وە هەرواها لە ساڵی 2008 دا توانرا بریکارنامەی کارگەی لافارجیش وەر بگرین بۆ بەرهەمەکانی چیمەنتۆ.

وە لە هەمان کاتدا کۆمپانیای بێستون توانی  لە ساڵی 2008 بۆ ساڵی 2014  بریکارنامەی کارگەی شیشی ئەربیل ستیل وەربگرین  کە لەو سەردەمەدا  یەکێک بوە لە گەورەترین کارگەی شیش لە هەمو عێراقدا  وە شایەنی باسە ئەم بریکار نامەیە بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام بوە.

 هەوڵدان بۆ گەورەکردنی  کارەکەمان و خزمەتکردنی کۆمەڵگا هەمیشە بە ئەرکی خۆمانمان زانیوە، هەر لەو سۆنگەشەوە لەگەڵ تەواوبونی کارگەی شیشی ماس لە ساڵی 2015 توانرا وەک  بریکارێکی  ئاسای کار پێکەوە بکەین.

 تواناو هێزی کۆمپانیاکەمان و بری فرۆشتنێکی بەرز وای کرد لە ساڵی 2018 ببین بە بریکاری سەرەکی کارگەی شیشی ماس لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

بەردەوام بوون  لەخزمەت و دابینکردنی باشترین بەرهەمەکان بۆ کریارەکانمان هەمیشە هاندەر بووە ، هەر لەو سۆنگەشەوە  توانیمان لە ساڵی 2020 بریکار نامەی کارگەی چیمەنتۆی ماس وەربگرین .

گەرانەوە بۆ ساڵی 2009 توانرا کۆمپانیای ریڤا بۆ بەرهەمی تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد )   دابمەزرێت و چەندەها براندی جیهانی لە رێگەیەوە بێتە ناو عێراقەوە.

وە لە میانەی درێژە دان بە خزمەت و بەرەو پێش چونی کارەکان  ، هەستاین بە دروست کردنی براندی بالی بۆ بەرهەمە تەندروستیەکانی وەک ( دەستشۆر و حمام و خەڵات … هتد ) لە ساڵی 2019 دا ،کە  یەکێکە لە براندە سەرەکیەکان بۆ دابین کردنی بەرهەمی تەندروستی لە گشت ناوچەکانی عێراقدا.

Bestun Group All right reserved