Bestun Group Logo

بەرهەمەکان

بەرهەمەکان کۆمپانیای بێستون یەکێکە لە دابینکەرە سەرەکییەکانی کەرەستە بنچینەییەکانی بیناسازی لە...

بەرهەمەکان

کۆمپانیای بێستون یەکێکە لە دابینکەرە سەرەکییەکانی کەرەستە بنچینەییەکانی بیناسازی لە هەموو عێراقدا، بەرهەمەکانمان بریتین لەمانە:

شیش

شیش یەکێکە لە کەرەستە سەرەکییەکانی بیناسازی، لە کۆمپانیای بێستون هەموو جۆرە شیشێکی بیانی و ناوخۆی بەردەستە بە هەموو جۆرە قەبارەیەک لە ٨ بۆ ٣٢ ملم.

کۆمپانیای بێستون بریکاری سەرەکی کارگەی شیشی ماسە لە هەموو عێراقدا.

چیمەنتۆ

چیمەنتۆ پێداویستیەکی گرنگی بیناسازییە و بەبێ بوونی چیمەنتۆ پرد و باڵەخانە و خانوو دروست ناکرێ. چیمەنتۆ مادەیەکی لکێنەرە لە دروستکردنی کۆنکرێت دا سوودی لێوەردەگیرێت.

چیمەنتۆ لە چەند جۆرە بەردێکی تایبەت و گڵ پێکدێت لە دوای تێپەڕبوونی چەندین قۆناغ و کارلێک لە نێوانیاندا.

موشەبەکی بی ئاڕ سی

بی ئاڕ سی مادەیەکی پۆڵای بەهێزە لەگەڵ کۆنکرێت بەکاردێت بۆ دروستکردنی (پرد، سەقف، صەب، جادە و هتد)

کارگەی چەکوش کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی گروپی کۆمپانیاکانی بێستون یەکەم کارگەی دروستکردنی بی ئاڕ سیە B.R.C لە هەموو عێراقدا خزمەتگوزاری بی ئاڕ سی تایبەت لەسەر خواستی کڕیاران دابین دەکات. 

تەلی حەداد

تەلی حەداد بەکاردێت بۆ بەستن و توند و تۆڵکردن، لەگەڵ شیشی بینادا بەکاردێت بۆ بەستنەوەی شیشەکان تا هیچ جوڵە و ترازانێک ڕوونەدات لەنێوان شیشەکاندا، هەروەها بۆ بەستنی سەقف و هەر پێداویستییەکی تری بیناسازی کە پێویستی بە بەستن و قایمکردن بێت بەکاردێت.

Bestun Group All right reserved