Bestun Group Logo

دووەمین کۆڕبەندی ئابووری

بەشداریکردنی گرووپی کۆمپانیاکانی بێستون لە دووەمین کۆڕبەندی ئابووری لە شاری سلێمانی...

بەشداریکردنی گرووپی کۆمپانیاکانی بێستون لە دووەمین کۆڕبەندی ئابووری لە شاری سلێمانی بە ئامانجی ناساندنی زیاتری کۆمپانیا  و برەودان بە کەرتی وەبەرھێنان لە سلێمانی،  کۆڕبەندەکە تیشک خرایە سەر تاوتوێکردنی پێشکەوتنی کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی. بە ئامادەبوونی دامەزرێنەرو خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بێستون بەڕێز (بێستون احمد رضا)، و نوێنەرانی چەند کونسوڵخانەیەک و باڵوێزی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها وەبەرهێنەر و خاوەن کارانی ناوخۆیی و بیانی نوێنەرانی وڵاتان و چەندین کەسایەتی ناودار لە بەرواری 8/6/2023 کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ھۆتێل گراند میلینیۆم بەردەوام بوو.

وەک گروپی کۆمپانیاکانی بێستون مەبەستی بەشداریکردنمان گفتوگۆ بوو سەبارەت بە پێشکەوتن و پێشخستنی کەرتەکانی وەبەرهێنان، وە هەروەها گرنگیدان بەو تازەگەرییانەی کە لە بواری بیناسازیدا بەدەست هاتوون، جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی مۆدێرن وە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و درووستکردنی هەلی کاری زیاتر لە بوارەکەدا.

ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنان و جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی، پشتگیریکردنی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی، دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان وە ناساندنی بەرهەمی بیانی و تەکنەلۆژیای داهێنەرانە لە هەرێمی کوردستان.

Bestun Group All right reserved