Bestun Group Logo

سەردانیکردنی کارگەی شیشی ماس

کۆمپانیای بێستون بە هاوکاری لەگەڵ کارگەی شیشی ماس لە بەرواری ١٩...

کۆمپانیای بێستون بە هاوکاری لەگەڵ کارگەی شیشی ماس لە بەرواری ١٩ / ٥ / ٢٠٢٢ سەردانیکردنێکیان ڕێکخست بۆ  پیشەکارەکان لە بواری بیناسازی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری دروست و ئاشنابوونیان بە هەنگاوەکانی بەرهەم هێنانی شیشی ماس و دڵنیابوون لە کوالێتی و باشی بەرهەمەکانی کارگه ی ماس

سەرەتای سەردانیکردنەکە بە گەڕان بەناو بەشەکانی کارگە و بینینی بەشی سکراب لە نزیکەوە تواندنەوەی ئاسنەکان و تێکەڵکردنی لەگەڵ چەند مەوادێکی کیمیای بەقاڵبکردنی ئاسنەکان و گەرمکردنی و دروسکردنی شیشەکان بە ئامێری پێشکەوتووی دانیێلی ئیتاڵی بە کوالیتیەکی بەرز بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک شیشەکان دێتە بەرهەم

کارگەی شیشی ماس هاوڕێی ژینگەیە ئامێری پێشکەوتوو تایبەت بە کەمکردنەوە و فلتەرکردنی دوکەڵی پیس و ڕێگریکردنی لە تێکەڵبوونی بە ژینگە، دیمەنی دەرەوەی کارگە بوونی سەوزای و گوڵ و گوڵزار جوانی و پاکی ئەم کارگەیە دەسەلمێنێت

لە میانەی سەردانیکردنەکە سیمینارێکمان پێشکەش کرد بە ئامادەبوونی گشت وەستاکانمان چەند ئەندازیارێکی کارگە لەگەڵ ئامادەبوونی بەڕێز کاک قەیس بەڕێوەبەری کارگەی شیشی ماس لە سیمینارەکەدا وتەیەک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێوەبەری کارگەوە بەکورتی باسی کارگەکە و چۆنیەتی کارکردنیان و ئاستی کوالیتی و ئاست بەرزی کارگەکە بە بەراورد بە کارگەکانی وڵاتانی دەرەوە، پاشان چەند ڤیدۆیەک پێشکەش کرا کە ناساندنی کارگەی شیشی ماس و بەرچاو ڕونی کە بۆچی شیشی ماس لە ئاستێکی بەرزدایە پاشان بە نیوەڕۆ خوانێک سەردانیکردنەکە کۆتای هات

Bestun Group All right reserved